لە سەر قەڵاى هەولێر.. پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی ئیمارات کرد
لە سەر قەڵاى هەولێر..
پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی ئیمارات کرد
پێنجشەممە 2023.4.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە سەر قەڵاى هەولێر پێشوازی لە عەبدوڵڵا ناسر لوتاه، جێگری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئەحمەد ئەلزاهری، سەر کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر ئامادەی بوو، پارێزگارى هەولێر خۆشحاڵى خۆى بەسەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت نیشاندا و ئومێدى خواست لەو ماوەیەى کە لە هەولێرى پایتەختن کاتەکانیان بە خۆشی بەسەر ببەن، پاشان هەردولا تیشکیان خستەسەر پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات و لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی و پشتگیریی بەردەوامی وڵاتى ئیمارات لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
دواتر پارێزگارى هەولێر و جێگری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەر کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر و شاندێکى یاوەریان، چهند شوێنێكى كهللتورى و مێژووییان له سهر قهڵاى ههولێر بهسهركردهوه.