پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە ساڵیادی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال

پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە ساڵیادی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە (35)مین ساڵیادی شاڵاوی ئەنفال و جینۆسایدکردنی گەلەكەمان، سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی كوردستان دادەنوێنین و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوەکانی ئەنفال دەکەین.

یادکردنەوەی ئەو تاوانە پڕ ئازار و مەزنە کە بە بەرچاوی جیهان دەرهەق بەخەڵکی کوردستان ئەنجامدرا و تێیدا هەزاران کەسی بێتاوان لە ئافرەت و منداڵ و پیر و لاوان بوونە قوربانی، زامێکی قووڵی لەیادنەکراوی لەیادەوەری گەلەکەمانە جێهێشتووە.

دووبارە هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی قوربانییانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.4.14