ئه مرۆ دەست بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای (هەولێر - خەبات) دەکرێت
ئه مرۆ یەکشەممە 2023.4.16، لە ژێرچاودێری بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە گوژمەی (3 ملیار و 842 ملیۆن و 208 هەزار دینار) بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی (هەولێر - خەبات) لە سایدی چوون لە سێ ڕێیانی گوێڕ تا بازگەی کۆنی کانی قرژاڵە، و سایدی هاتنەوە لە بازگەی کۆنی کانی قرژاڵە تاکو سێ ڕێیانی گوێڕ، و لە بازگەی کانی قرژاڵە بەدووری (6,350) کم بەرەو قەزایی خەبات دادەنرێت و دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەکە دەکرێت.