پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لە 36 مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، سهری ڕێز و نهوازش بۆ شههیدان دادهنوێنین و به شکۆوه یادیان دهکهینهوه، دروود بۆ گیانی پاکیان و سڵاو بۆ خانهوادهی سهربهرزیان دهنێرین.
تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، لە لایەن دڕندەترین ڕژێمی سەردەم بە بەرچاوی جیهان ئەنجام درا، ئەم تاوانە برینێکی قوڵە لە سەر جەستەی گەلەکەمان و هەرگیز لە بیر ناکرێت.
ئەگەرچی پارساڵ وەک حکومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، توانرا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بگەێنین بەو دەڤەرە بەئەمەک و قوربانیدەرە، کە هەمیشە شوێنی بارهگاكانی پێشمهرگه بووە و خەڵکی ئازیزی ئەم ناوچەیە ڕۆڵی مەزنیان هەبووە له خزمهتكردن و حهواندنهوهی پێشمهرگە و زهحمهتییهكی یهكجار زۆریان دیوە، بەڵام هێشتاش پێویستە خزمەتی زیاتریان بکرێت، بۆیە پێویستە دەوڵەتی عێراقیش وەک بەرپرسیاریەتی سەرشانی قەرەبووی هەموو ئەو زوڵم و تاوانانە بکاتەوە کە دەرهەق بەم دەڤەرە و گەلی کوردستان ئەنجام دراوە.
سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.4.16