دەست بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای (هەولێر - خەبات) دەکرێت
بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، عەبدوڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەری شارەوانی شەش، ڕازان خەلیل بەرپرسی بەشی هونەری، بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی هەردوو سایدی چوون و هاتنی ڕێگای هەولێر - خەبات، داندرا.
پڕۆژەکە بە گوژمەی 3 ملیار و 842 ملیۆن و 208 هەزار دینار) بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی (هەولێر - خەبات) لە سایدی چوون لە سێ ڕێیانی گوێڕ تا بازگەی کۆنی کانی قرژاڵە، و سایدی هاتنەوە لە بازگەی کۆنی کانی قرژاڵە تاکو سێ ڕێیانی گوێڕ، و لە بازگەی کانی قرژاڵە بەدووری (6.350) کم بەرەو قەزایی خەبات دادەنرێت و دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەکە دەکرێت.
لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەماوەی ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ کراون، دەرخستە بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادە کراوە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و دابینکردنی بودجە دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێت.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر