کۆتایی بەخولی 21ی ڕەمەزان بۆ تۆپی پێ هێنرا
ئەمشەو یەکشەممە 2023.4.16، بە ئامادبوونی هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی رێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پارتی و سەربەست لەزگین، بەرپرسی مکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی، جێگری بەرپرسی مکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و مەیسەر نهێلی، سکرتێری یەکێتی لاوان و ژمارەیەکی تر لەوەرزشوان و وەرزشدۆستان، بەیاری نێوان هەردوو تیپی هەڵگورد و کوران، کۆتای بەخولی 21ی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ تۆپی پێ هێنرا، کە لەلایەن ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕێکخرابوو.