پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ قوتابیانی بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین کردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2023.4.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و چیا هەرکی، جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و نێچیرڤان حسێن، سکرتێری یەکێتی قوتابیان و بەرپرسی ناوچەی قوتابیانی لقی2ی پارتی، لەگەڵ قوتابیانی بەشی ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین، بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی کردەوە .