پارێزگاری ههولێر، هەردوو پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی قەرەچووغی بچوک و قەرەچووغی گەورەى بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ 2023.4.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، به یاوهری سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ی قەرەچووغی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و هونەر نورى، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕێگا و بانى هەولێر و بەڕێوەبەرى ناحییەى دیبەگە، هەردوو پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی قەرەچووغی بچووک بە درێژایی (41)کم و قەرەچووغی گەورە بە درێژایی (34)کم کە بە گوژمەى (18 ملیار و 493 ملیۆن و 403 هەزار و 760 دینار) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر دەست بەجێبەجێکردنیان کراوە.
ئەم دوو پرۆژهیە یهکێکه له پرۆژه ستراتیژیی و گرنگەکانى حکوومهتى ههرێمى کوردستان و جگە لە سود گەیاندن بە دانیشتووانى ناوچەکە، سەرجەم گوندەکانى دەڤەرەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئاسانکارەیەکى زۆریش دروست دەکات بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان و دانیشتوانى گوندەکانى بناری چیایى قەرەچووغ.