پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ ئافرەتانی خانەنشینى هەولێر کردەوە
ئێوارەی سێشەممە 2023.4.18، ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى د.ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە پەرلەمانتارانی ئافرەت و نوێنەرانى ڕێکخراوەکانى ئافرەتان و خانمان، لە سەنتەرى خانەنشینى ئافرەتان و (قاوهخانهى ئافرهتان) له نێو سەنتەری خانەنشینى هەولێر، بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لەگەڵ ئافرەتانی خانەنشینی هەولێر کردەوە، کە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕێکخرابوو.
پاشان پارێزگاری هەولێر پیشانگەیەكی كەللتووری بۆ خاتوو” گوڵهاد سەفار” لەلایەن موزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر کردەوە.