پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچیەکانی نێو بازاڕ کردەوە

پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچیەکانی نێو بازاڕ کردەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 2023.4.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوند و ئاری نانەکەلی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی، بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لەگەڵ کاسبکار و دەستگێڕ و عارەبانچیەکانی نێو بازاڕ کردەوە.