پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای کرد
شەو هەینی 2023.4.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوری قائیمقامی ناوەند و بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، بە مەبەسی جەژنە پیرۆزە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانیان و پێشوازیکردن لە نەخۆش و هاوڵاتییان، سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای کرد.
پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی یەکە یەکەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردوە و بە دواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکیەکان کرد، گفتوگۆی لەگەڵ یاوەری نەخۆشەکان و هاوڵاتییان کرد سەبارەت بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و مامەڵە و شێوازی پێشوازیکردنی کارمەندانی تەندروستیی لە نەخۆشەکانیان. وێڕای پیرۆزبایی جەژن، ستایشی ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و بەڕێوەبەر و دەستە کارگێڕی نەخۆشخانەکەی کرد، بۆ ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لەچارەسەرکردنی نەخۆشەکان، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.