پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزەکانی پۆلیسی کرد
پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزەکانی پۆلیسی کرد
شەو 2023.4.21، بە مەبەستی جەژنەپیرۆزە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە ڕۆژانی جەژن، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، سەردانی هێزەکانی پۆلیسی کرد.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای جەژنە پیرۆزە، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ و ئاسایشی كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندان كرد لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، بە تایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.