پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی 125 ساڵەی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان دەكەین و سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو رووناکبیر و ڕۆشنبیر و رۆژنامەنووسانەش دادەنوێنین کە لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان گیانی خۆیان کردە قوربانی.
لەم بۆنەیەدا، جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە وەکو پارێزگای هەولێر، بە هەموو شێوەیەک لە پێناو بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەگەریی كوردی و گەشەپێدانی كەللتوور و هۆشیاریی سیاسی و كۆمەڵایەتی خەڵكی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی ڕۆژنامەنووسانین.
دووبارە ئەم یادە پیرۆزبێت و هيوادارین ڕۆژنامەنووسان لە جێبەجێكردنی ئەرك و كارەكانیان سەركەتووبن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.4.22