پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.8.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، باس لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و پلان و بەرنامەی کاری پارێزگا بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان کرا. پاشان گفتوگۆ لە بارەی دانووسانی نێوان هەرێم و بەغدا و دەرنجامەکانی کرا، کە بەڕێز وەزیری ئەوقاف یەکێک بوو لە ئەندامی شاندی هەرێم لە بەغدا.