هەولێر : فیلمی سینەمایی ( ئەسپ )هاواری زوڵملێکراوی شاری کەرکوکی بە جیهان گەیاند

هەولێر : فیلمی سینەمایی ( ئەسپ )هاواری زوڵملێکراوی شاری کەرکوکی بە جیهان گەیاند

هەولێر : فیلمی سینەمایی ( ئەسپ )هاواری زوڵملێکراوی شاری کەرکوکی بە جیهان گەیاند

ئێوارەی یەک شه ممه 13-8-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هەوادارانی فیلمسازی کوردی لە هۆڵی ئیمپایەر ئامادەیی نمایشکردنی
فیلمی سینەمایی ( ئەسپ ) بوو ….

ناوەرۆکی فیلمەکە باسی لەو پێشبینانە دەکرد کە دەربارەی شوناسی شاری کەرکوك دەخرانە روو، هاوکات جەخت لەسەر ململانێ و هێزی خێرو هێزی شەڕ، هەروەها ستەم و زۆرداری دەسەڵات لەو شارە دەکاتەوە ..
هاوکات ئاماژە بە پێکەوە ژیانی کەرکوک و بنەمای بەهێزی ئابووری کەرکوک کراوە کە ناحەزان پیلانگێریان بۆ بردنی ئەو نەوتە کردو ئێستاش کەرکوکیەکان لەجیاتی سوودمەند بوون، زەرەرمەندی سەرەکین لەو نەخشە نامرۆیانەی بۆیان کێشرا …
شایەنی ئاماژە بۆکردنە کاروباری هونەری لە بەشی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی (پ د ك ) بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر، فیلمی سینەمایی ئەسپ لە هۆڵی سینەمای ئیمپایەر (فاملی مۆڵ) لە هەولێری پایتەخت نمایش کرد..
ئەو فیلمە لە سیناریۆو دەرهێنانی مهدی ئومێد بوو…..