بە چاودێرى پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکی شێوەکاری بۆ 56 هونەرمەند کرایەوە
بە چاودێرى پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکی شێوەکاری بۆ 56 هونەرمەند کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.8.14، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى کونسڵى فەڵەستین لە هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى هونەر و ڕۆشنبیرى هەولێر و ژمارەیەکى زۆر لە هونەرمەندان و هۆنەردۆستان، لە گەلەرى میدیاى شارى هەولێر پیشانگاى (15)ەمین خولی روافد بۆ هونەری هاوچەرخ بە بەشداری (56) هونەرمەندی شێوەکارى کورد و عەرەب بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر کرایەوە.
دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە هونەرمەندان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
جێگەى باسە، لە پێشانگاکەدا گوڵبژێرێک لە تابلۆ ناوازەکانی شێوەکاران نمایش کرابوو، کە گوزارشتیان لە ژیان و خۆشەویستی و نەریتە کۆمەڵایەتیە هاوبەشەکانی نێوان نەتەوەکانی کورد و عەرەب و پێکهاتەکان دەکرد و پیشانگاکەش دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.