پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ كورته ‌باڵاترین پیاوی جیهان كرد

پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ كورته ‌باڵاترین  پیاوی جیهان كرد

پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ كورته ‌باڵاترین پیاوی جیهان كرد

ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 15_8_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا، پێشوازی له‌ محه‌مه‌د قادر زاده‌ وەك بچوکترین پیاوی جیهان كرد كه‌ دووجار ناوی چۆته‌ فه‌رهه‌نگی گینسەوە.
سه‌ره‌تا وه‌ك رێزلێنان پارێزگاری هه‌ولێر محه‌مه‌د قادر زاده‌" كه‌ بچوکترین پیاوی جیهانه‌ له‌ شوێنی خۆی داناو خۆشحاڵی به‌ دیداری ناوبراو ده‌ڕبڕی كه‌ دووجار ناوی چۆته‌ کتێبی گینسەوە جارێك له‌ ئیمارات و جارێكی تر له‌ ئیتالیا" لە ئێستاشدا خاوه‌نی بچووكترین ده‌ست و كورترین باڵایه‌ له‌ جیهان .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د قادر زاده‌" كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌به‌رده‌وامی جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشێ" سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد بۆ بانگهێشتكردنی بۆ دیوانی پارێزگاو دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له‌ فیلمی ( ئای فۆن چوارده‌) ده‌كات" كه‌ ناوه‌رۆكێكی مرۆیی و تراژیدیه‌ ....
باوكی ناوبراو كه‌ یاوه‌ری بوو رایگه‌یاند: ته‌مه‌نی كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی بیست و دوو ساڵه‌ و جارێك به‌ هۆی بچووكی ده‌ستی و جارێكی تر به‌ هۆی كورتی باڵایه‌وه‌ ناوی چۆته‌ فه‌رهه‌نگی گینسەوە" ته‌ندورستیشی باشه‌و قۆشمه‌چی و قسه‌ خۆشه‌ و سه‌رقاڵی خوێندنه‌ له‌ پۆلی یه‌ك و هه‌روه‌ها هه‌ولێریشی زۆر خۆش ده‌وێ" به‌ڵام به‌ گه‌رما قه‌ڵسه‌ ....
شایه‌نی باسه‌ محه‌مه‌د قادر زاده‌ لە گوندێکی سەر بە شاری بۆکان لەدایکبووە، بەرزی باڵای ٦٥ سانتیمەتر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وەك بچوكترین پیاوی جیهان دیاریکراوە…