بە بۆنەی 16ـی ئاب یادی لەدایک بوونى سەرۆک بارزانى و (77)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێورەسمێکی تایبەتیان سازکرد
شەو سێشەممە، 15ـی ئابی 2023، بە بۆنەی 16ـی ئاب یادی لەدایک بوونى سەرۆک بارزانى و (77)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ـی پارتی و عەبدولڕحمان سدیق، سهرۆكی دهستهی چاككردن و پاراستنی ژینگهی ههرێم و ژمارەیەکی تر لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی، ناوچەی هەولێر ڕێورەسمێکی تایبەتی بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر بەرپرسانی بنکەکان سازکرد.