وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی16ـی (پ.د.ک)یان کرد

وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، سەردانی لقی16ـی (پ.د.ک)یان کرد


ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئابی 2023، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی بارەگای لقی16ـی پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد و لەلایەن کرمانج عەبدوڵڵا، به‌رپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامانی لق بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، باس لە هەماهەنگی زیاتر کرا بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان و تەئکیدیان لەوەکرایەوە کە خزمەتكردنی هاوڵاتییان لە سەرجەم سێکتەرە جیاجیاکان لە ئەولەویەتی كارەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایە و هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی خەڵكی سنووری لقی16 شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکرێت.