له ههولێر مهڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ پۆلێك ئهفسهر و كارمهندانی هێزهكانی ناوخۆ بهڕێوهچوو
له ههولێر مهڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ پۆلێك ئهفسهر و كارمهندانی هێزهكانی ناوخۆ بهڕێوهچوو
بەبۆنەی 77مین سالیادی دامەزاندنی ( پ د ك) ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 17-8-2023 له مەکتەبی رێکخستنی هەولێر لقى 16ی (پ د ك ) لێژنەی ناوچەی نەورۆز مەراسیمێکی رێزلێنانی لەبەرامبەر خزمەت و دڵسۆزیان بۆ پۆلێک تێکۆشەرو ئەفسەری سەربازی بوارە جیاجیاکانی سنوری چاڵاکی هەولێر رێکخست …
لەو مەراسیمەدا کە سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی (پ د ك ) و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێرو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی وکرمانج عەبدوڵلا بەرپرسی لقی 16ی پارتی و ژمارەیەك لە پێشمەرگەی دێرین و کەس و کاری شەهیدان و کادیرو هەوادارانی پارتی ئامادەیی بوون، …
لە دروشم و تارەکان ئەوە دووپاتکرایەوە کەوا
پارتی وەک هێزێکی جەماوەری و سیاسی هەر لە سەرەتاوە خاوەن پرۆژەی مەزن و حیزبێکی خاوەن بنەما و ئەزموونی دەوڵەتداری بووە …
هاوکات وەک پارتێکی نیشتمانی پارێزگاری لە پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی لە کوردستان کردووەو هەر ئەمەش تایبەتمەندی پێشکەوتوخوازی و و مەدەنیبوونی بە پارتی بەخشیوە و جیاواز لە حیزبەکانی تر دەریخستووەو ئێستاش وەک گەورەترین پارتی جەماوەری لەسەر ئاستی هەموو عێراق دێتە ناسین …