فرۆکەخانەی هەولێر: پێشوازی كردن له وەزیری دەرەوەو وەزیری کاری عێراقی فیدڕال

فرۆکەخانەی هەولێر: پێشوازی كردن له وەزیری دەرەوەو وەزیری کاری عێراقی فیدڕال

فرۆکەخانەی هەولێر: پێشوازی كردن له وەزیری دەرەوەو وەزیری کاری عێراقی فیدڕال

شەو هەینی 18-8-2023 لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە دکتۆر فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەحمەد جاسم ئەلئەسەدی وەزیری کاری عێراقی فیدڕال و شاندی یاوەریانکرد کە لە ژمارەیەك بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوبراو پێکهاتبوون …
لە گفتوگۆیەکدا جەخت لەسەر مەبەستی سەردانەکە کرایەوە کە بریتییە لە بەسەرکردنەوەی مەیدانی کەمپەکانی هەولێرو دهۆک، هەروەها سازدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕکردنی پەیوەندییەکانی هەولێرو بەعدا ..
شایەنی ئاماژە بۆکردنە هەریەك لە زەکیە سەید سالح بریکاری وەزرەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و کاك مەریوان بەرێوەبەری گشتی لە نوێنەرایەتی بەغداو دڵشاد مەحمود بەرێوەبەری گشتی دیوان و مەریوان بەگۆك بەرێوەبەری گشتی بیمەو خانەنەشینی کرێکاران لە پێشوازیکردنەکەدا یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون …