سبەی لە هەولێر.. وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبنەوە

سبەی لە هەولێر.. وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبنەوە

سبەی لە هەولێر..
وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ شەممە 2023.8.19، شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌ پێكهاتبوو له‌ جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ و پارێزگاری ورمێ، بەسەردانێکی فەرمی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئاماده‌كارییه‌كانی هاتنی زیارەتکارانی ئێران لە ڕێگەی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنە پیرزەکانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و بڕیاریشە سبەی یەکشەممە 2023.8.20، لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆببنەوە.

ئەمڕۆش هەریەک لە جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ و پارێزگاری ورمێ، لەدەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕێکار و ئامادەکارییەکانی هاتنی زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بەسەرکردەوە، لەوبارەیەشەوە جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو هاوکاری و ئامادەکارییانەی لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمه‌ران کراوە بۆ زیارەتکارانی وڵاتەکەی.

جێگەى باسە، پارساڵ لەسەر بنەمایی ڕێککەوتنى نێوان پارێزگارى هەولێر و پارێزگارى ورمێ بۆ یەکەمینجار بە فەرمى پڕۆسەى هاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق لە خاڵى سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە بۆ ناوخاکى هەرێمى کوردستان و هەولێرى پایتەخت دەستى پێکردووە و زیاتر لە (70 ھەزار) زیارەتکاری ئێران لە ڕێگەی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە بۆ سەردانیکردنى شوێنە پیرۆزەکانی عێراق داخلى هەرێمى کوردستان بوون و دواى مانەوەیان لە هەولێرى پایتەخت بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بەڕێکەوتن، لە ئێستاشدا پڕۆسەی هاتنی زیارەتکاران لە 18ـی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و پێشبینی دەکرێت تا سەرەتای مانگی داهاتوو (500 ھەزار) زیارەتکار لەڕێگەی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و هەولێری پایتەخت سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بکەن، لەلایەن پارێزگاری هەولێریشەوە تەواوی فەرمانگە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەکان ڕاسپێردراون لە ئامادەباشی تەواودابن بۆ خزمەتکردن وهاریکاری زیارەتکاران ھەر لە خاڵی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە تاکو بازگەی شێراوەى هەولێرى پایتەخت.