مەراسیمی چلەی ماتەمینی هونەرمەندی جوانەمەرگ (كاروان شەمسەدین) بەڕێوەچوو
مەراسیمی چلەی ماتەمینی هونەرمەندی جوانەمەرگ (كاروان شەمسەدین) بەڕێوەچوو
ئێوارەی دووشەممە 2023.8.21، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و د. ئاراس خۆشناو بەرپرسی ڕێکخراوە پیشەییەکانى پارتی و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان و هونەرمەندان و نووسەر و شاعیر و هاوڕێ و هەڤاڵان و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی هەولێر، مەراسیمى چلەی ماتەمینی هونەرمەندی جوانەمەرگى شاری هەولێر، (کاروان شەمسەدین) بەڕێوەچوو، کە لەلایەن لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر ڕێکخرابوو.
جێگەی باسە، هونەرمەندی جونەمەرگ (كاروان شەمسەدین) تەمەنێک بە خۆشەویستی و دڵسۆزییەوە خزمەتی شانۆ و درامای کوردی کردووە و لە 1ی 7 ی 1968 لە گەڕەكی سێتاقانی شاری هەولێر لەدایك بووە و لە 1/10/1983 دەستی بەكاری هونەری کردووە و لەگەڵ چەندین دەرهێنەری خاوەن ئەزموون لە چەندین کاری شانۆیی و درامای کوردی بەشداری کردووە و ڕۆڵی جیاجیای بینیوە. مخابن لە ڕێککەوتی 12 ی 7ی 2023 لە تەمەنی 55 ساڵیدا بە یەکجاری ماڵئاوایی لە ئازیزان و خۆشەویستان و هونەرەکەی کرد و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر بە خاکسپێردرا.