هه‌ولێر... كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی دیاریكردنی دیزانێكی گونجاو بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی سه‌ندووقی له‌شه‌قامی كۆرنیش به‌رێوه‌چوو
هه‌ولێر... كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی دیاریكردنی دیزانێكی گونجاو بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی سه‌ندووقی له‌شه‌قامی كۆرنیش به‌رێوه‌چوو
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 24_8_2023 به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار زه‌رده‌شت عه‌بدولخالق سه‌رسام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوی هه‌ولێر و رێبوار حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری هه‌ولێر و محه‌ممه‌د یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی سێی سنووری هه‌ولێر، له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌رو خاوه‌ن پرۆژه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی دیاریكردنی دیزانێكی گونجاو بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی سه‌ندووقی له‌شه‌قامی كۆرنیشی هه‌ولێر" ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری پایته‌خت. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه سندووقییه و رێگریكردن له‌دروستبوونی مه‌ترسییه‌كانی لافاو.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌وه گرنگی ئه‌و پڕۆژه‌ی خسته‌ڕوو، كه خزمه‌ت به هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی، كه به‌هۆیه‌وه به‌شێكی شاری هه‌ولێر له‌مه‌ترسی لافاو به‌دوور ده‌بێت، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانیش سه‌رجه‌م ئه‌و بیرۆكانه ئاماژه‌یان بۆ كرا، كه خزمه‌ت به پڕۆژه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت بیرورایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆر كرد .