لە بنەسڵاوە .. بە گوژمەی نزیکەى ( 3 ملیار دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگا، شەقامێكی دووساید دروست دەكرێت

لە بنەسڵاوە .. بە گوژمەی نزیکەى ( 3 ملیار دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگا، شەقامێكی دووساید  دروست دەكرێت

لە بنەسڵاوە ..
بە گوژمەی نزیکەى ( 3 ملیار دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگا، شەقامێكی دووساید دروست دەكرێت

لە چوارچێوەی گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و دەستی ئاوەدانى، بە گوژمەی(2 ملیار و 536 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەستکراوە بە جێبەجێکردنى پرۆژەی دروستكردنی شەقامێکی دووساید لە سەنتەری قەزایی دەشتی هەولێر (بنەسڵاوە).

پڕۆژەکە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی بنەسڵاوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر سەرپەرشتیی جێبەجێکردنى دەكرێت و پێکهاتووە لە سایدی دووەمی شەقامی سەرەكیی ناوبازاڕ لە سەنتەری لاوان و ئێستاش كاركردن تێیدا بەردەوامە، بە تەواوبوونی ئەم دووسایدە جگە لە ئاسانکارى بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان و شۆفێران، كاریگەرییەكی زۆر باشیشى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى قەرەبالغى و پەرەپێدانی بنەسڵاوە.