پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له سه‌رۆكی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و شاندی یاوه‌ری كرد
پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له سه‌رۆكی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و شاندی یاوه‌ری كرد
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 24_8_2023 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو پێشوازی له مسعه‌د فۆده سه‌رۆكی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و شاندی یاوه‌ری كرد" كه به هاورێیه‌تی سه‌عد هه‌مه‌وه‌ندی سه‌رۆكی (ده‌زگای روئا) سه‌ردانی پارێزگایان كرد....
له دیداره‌كه‌دا شانده‌كه خۆشحاڵی خۆیان به دیداری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌وا كه‌شی هه‌ولێر و ئارامی و ئاسایشی شاره‌كه جۆرێك له متمانه‌ی بۆ دروستكردووین كه هه‌ست ناكه‌ین جیاوازی هه‌بێ له‌گه‌ل قاهیره" ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه كه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا ژماره‌یه‌ك كاری دیكۆمێنتاریان ئه‌نجامداوه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگال و ئه‌و گۆڕانكاری نه‌وعیه‌ی شاری هه‌ولێر به‌خۆیه‌وه‌ی بینیوه..
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌سه‌ردانی شانده میسریه‌كه" دووپاتیكرده‌وه كه ناو‌و ناوده‌نگی میسر مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و هونه‌رو رۆشنبیری میسریه‌كان سێبه‌ری به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا دیاره" بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه كه هه‌ماهه‌نگی كه‌لتووری و هونه‌ری نێوانمان زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێ" هاوكات هیوای خواست چێژ ببینن له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا له هه‌ولێرو هه‌موو ئاماده‌باشییه‌كی پارێزگای هه‌ولێری بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته روو.