کۆتایی بەخولێکی شیاندنی یاسایی هات
کۆتایی بەخولێکی شیاندنی یاسایی هات
لە رێکەوتی 24-8-2023 به ئامادەبووني هێمن قادر جێگري پارێزگاری هەولێر ، لە رێورەسمێکدا كوتايي به خولی راهينان له بواري ياسايي هات…
بیرۆکەی رێکخستنی خولەکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لە دیوانی پارێزگاری هەولێر به هەماهەنگی و هاوكاری سەنتەري تەكنەلۆجياو راهێناني ئەوروپي (ETTC) دارێژرابوو …
لە کۆتایی خولەکە کە پێنج رۆژی خایاندو تێدا فەرمانبەرانی یاسایی پارێزگای هەولێرو نوێنەری بەشی یاسایی بەشێک لە بەرێوەبەرایەتیە گشتییەکان بەشداربوون، لە لایەن جێگری پارێزگاری هەولێر بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا …
شایەنی ئاماژە بۆکردنە وانە یاساییەکان لەلایەن حاکم گەیلان سەید ئەحمەد پێشکەشی بەشداربووان کرا …