لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر، مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی سافى مەلازادە بەڕێوەچوو
لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر، مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی سافى مەلازادە بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2023.8.26، لە ژێرچاودێری و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵی سەنتەرى ئاڵا مەراسیمى ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیرى جوانەمەرگى شاری هەولێر، (سافى مەلازادە) بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان ژمارەیەک لە نووسەر و شاعیر و هونەرمەندان و هاوڕێ و هەڤاڵ و کەس و کار و خانەوادەکەى ئامادەبوون، لەلایەن پارێزگاری هەولێر و منداڵانی شاعیری جوانەمەرگ پەردە لەسەر پەیکەری سافی مەلا زادە لادرا، پاشان جگە لە پێشکەشکردنی چەند وتارێک لەلایەن هاورێ و هونەرمەند و شاعیران چەند بەرهەمێکی تایبەت بە رۆحی سافی مەلا زادە پێشکەشکرا.