پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى کۆمەڵەى هەرەوەزى ئاودێرى بۆ پەرەپێدانى کشتوکاڵى کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شاندێکى کۆمەڵەى هەرەوەزى ئاودێرى بۆ پەرەپێدانى کشتوکاڵى کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.8.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە شاندێکى کۆمەڵەى هەرەوەزى ئاودێرى بۆ پەرەپێدانى کشتوکاڵى کرد.
لە دیدارەکەدا، شاندى میوان بەناوى سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى کۆمەڵەکەیان سوپاسى پارێزگارى هەولێریانکرد بۆ هەموو پشتیوانى و پاڵپشتییەیەکى لە کەرتى کشتوکاڵ و خزمەتکردنى جوتیاران لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ڕۆڵى بەرێزیان لە هاریکاریکردن بۆ دامەزراندنى کۆمەڵەکەیان بەرز نرخاند.
لە لایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى تەئکیدکردنەوە لە پاڵپشتى و هاریکارى جوتیاران لە پێناو پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ لەسنوورى پارێزگاى هەولێر، هەموو ئاسانکارییەکى خۆشى نیشاندا بۆ سەرخستنى کارەکانیان.
لە کۆتایدا لە لایەن شاندى میوان، سوپاس و پێزانیى کۆمەڵەکە پێشکەش بە پارێزگارى هەولێر کرا.