لێدانی تابلۆی ڕێنمایی و قەدەغەکردن لەو شوێنانەی گونجاو نین بۆ مەلەکردن

لێدانی تابلۆی ڕێنمایی و قەدەغەکردن لەو شوێنانەی گونجاو نین بۆ مەلەکردن

لێدانی تابلۆی ڕێنمایی و قەدەغەکردن لەو شوێنانەی گونجاو نین بۆ مەلەکردن

لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى پارێزگاری هەولێر، لە پێناو سەلامەتى و پاراستنى گیانى هاوڵاتییان، تیمی وەڵام دانەوەی خێرای مرۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکانى پارێزگای هەولێر، لە قەزایی خەبات لە سەر زێی گەورە دەستیانکرد بە لێدانی تابلۆی ڕێنمایی و قەدەغەبوونى ئەو شوێنانەی گونجاو نین بۆ مەلەکردن.

جێگەى باسە، بە پێی ئاماری بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئەمساڵ لە سنوورى پارێزگاى هەولێر (13) حاڵەتی خنکان تۆمارکراوە کە زۆر ترینیان لە زێی گەورە بووە.