لە گەڕەکی ژیان / تۆبزاوەى ئەحمەدى بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی جۆری (B) دانرا

لە گەڕەکی ژیان / تۆبزاوەى ئەحمەدى بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی جۆری (B) دانرا

لە گەڕەکی ژیان / تۆبزاوەى ئەحمەدى
بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنی بنکەیەکی تەندروستی جۆری (B) دانرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2023.8.28، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەنگەر کانەبی، بەپرسی لقی23ی قەرچوغی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و ئاری نانەکەلی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئاری محمد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و نەبەز عەبدولحمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، لە گەڕەکى ژیان / تۆبزاوەى ئەحمەدى، لە ڕێورەسمێکدا بەردی بناغەى پڕۆژەى دروستکردنى بنکەیەکی تەندروستی لە جۆرى(B) دانرا.

پارێزگارى هەولێر، لە وتارێکدا، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکەکە، سوپاسى بنەماڵەى حاجی عەبدوڵڵا حاجی حەمەد ئۆمەربلی کرد بۆ بە دروستکردنى ئەم بنکە تەندروستییە، هەروەها دەستخۆشى لە سەرجەم خێرخوازانى شارى هەولێر کرد، کە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەکو هەولێر و خەڵکى هەولێر هەمیشە پێشەنگ بوونە لە کارى خێرخوازیى و مرۆییدا.

سەبارەت بە دروستکردنى ئەم بنکەیەش پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "دروستکردنى ئەم بنکە تەندروستیە یەکێکى دیکەیە لەو خزمەتگوزارییانەى کە دەتوانێت خزمەتێکى زۆرى دانیشتوانى ئەو سنوورە بکات، دڵنیایی دەدەین بە هاوڵاتییان، وەکو پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەرچى لە تواناماندابێت بە پێى ئیمکانیاتى بەردەست پێشکەشى دەکەین بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان".

جێگەى باسە، پڕۆژەی دروست کردنی بنکەی تەندروستی جۆری (B) لە گەڕەکی ژیان /تۆبزاوەى ئەحمەدى لە سەر ڕووبەرى (3500م2) دەست بە دروستکردنى دەکرێت، کە ڕووبەرى بیناکە (575م2) و پێکدێت لە ژورەکانى (پزیشكى مندالان، پزیشکى گشتى، پزیشکى ددان، ژوری تیشک، ژورەکانى تاقیگە و دەرمانخانە، بەشی کارگێری و کۆگا و 2 ژوورى برین پێچ)، ئەو بنکەیە لە توانایدا هەیە خزمەتگوزاریى تەندروستى پێشکەش بە 10 هەزار خێزان بکات.