کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی تەکنیکی بۆ گەڕانەوە بۆ ۱۳ گوندی دەوری حەسەن شام بەڕێوەچوو

رۆژی سێشەممە، ٢٩ی ئابی ۲۰۲۳، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەسەرپەرشتی ئەندازیار ناز جلال ، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو ، بە مەبەستی ڕێکخستنی پڕۆسە و دیاریکردنی کاری تیمی تەکنیکی بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ۱۳ گوندی دەوری حەسەن شام.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەر یەک لە نوێنەرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی ، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR ، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ IOM، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ UNDP و لقی هەولێر ی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی ئیتحادی ، بەشداربوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم رێکارانە خرانەڕوو کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ دیاریکردنی ئەرك و بەرپرسیارەتییەکان بە مەبەستی ئامادەکردنی هەڵسەنگاندنێکی تەکنیکی بۆ بارودۆخی هەر ١٣ گوندەکەی دەوری حسن شام.

هەر یەک لە رێکخراو و لایەنەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بە مەبەستی سەرخستنی ئەم پرۆسەیە و هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی بۆ ئەم هەڵسەنگاندنە و دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ هەر گرفتێک کە دەبێتە بەربەست بۆ گەڕانەوەی ئەم خێزانانە لەو ناوچەیە.
دواتر بڕیار لەسەر چەند خاڵێک درا بە رازیبوونی هەموو لایەنەکان.