پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە مایەری لامبێسی لەندەن کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.8.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە سهرباز بهرزنجی، مایەری لامبێسی لەندەن کرد.
لە دیدارەکەدا، کە د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر ئامادەىى بوو، پارێزگارى هەولێر پیرۆزبایى لە ناوبراو کرد کە وەک کوردێک توانیویەتى بە زۆرینەی دەنگی شارەوانى لەندەن ئەو پۆستە بەدەست بهێنێ و بە جل و بەرگی کوردییەوە سوێندی یاسایی بخوات و گوتى: "هەموومان شانازىت پێدەکەین و ئومێدى سەرکەوتنت لە کارەکان بۆ دەخوازین و خوازیارین نموونەت لە وڵاتانى دیکە جیهان زۆر بێت".
لە لایەن خۆیەوە، سهرباز بهرزنجی، مایەری لامبێسی لەندەن، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد و ئاماژەى بەوەدا سەرەڕاى ئەرکەکارکانى لە شانشینى بەریتانیا خۆیان بە نوێنەرى هەموو کوردستان و کوردستانیەک دەزانن و ئەوەى لەتوانایاندابێت خزمەت بە گەل و نیشتیمان دەکەن.
لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر پتەوکردنى دۆستایهتی و كاری هاوبهش و پهیوهندیه ههمهلایهنهكانی ههرێمی كوردستان و شانشینی بریتانیا و پاشان لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر دیارى پارێزگاى هەولێر پێشکەش بە سهرباز بهرزنجی، مایەری لامبێسی لەندەن کرا.