پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له یه‌كه‌م ئافره‌تی شۆفێرى ته‌كسی له شاری هه‌ولێر کرد
پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له یه‌كه‌م ئافره‌تی شۆفێرى ته‌كسی له شاری هه‌ولێر کرد
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 2023.8.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی له شه‌هلا حه‌مه سدیق، یه‌كه‌م ئافره‌تی شۆفێرى ته‌كسی له شاری هه‌ولێر کرد، کە یەکەیمن ئافرەتە مۆڵه‌تی لێخورینى ئۆتۆمبێلى تەکسى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هەولێر وه‌رگرتووە و وەک شۆفێرێکى تەکسى ده‌ستی به‌كار كردووه.
له دیداره‌كه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر، دەستخۆشى لە ناوبراوی كرد كه وه‌ك ئافره‌تێكی بوێر به ئازادی و خواستی خۆی دەستى بەو کارە کردووە و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست و ئومێدى کرد نمونه‌ی زۆر بێت و ڕ‌ێزلێنانى پارێزگاى پێشکەش.