پرۆسەی هاتنی زیارەتکاران لە ئێرانەوە بەرەو مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیە
پرۆسەی هاتنی زیارەتکاران لە ئێرانەوە بەرەو مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیە، هاوکات له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه چه‌ند جارێك له شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان له پیشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه" له‌وێش له‌لایه‌ن EJCC له پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی هه‌موو پێداویستی حه‌وانه‌وه‌یان له خواردن و خواردنه‌وه‌و مانه‌وه‌و تیمی ته‌ندورستیان بۆ دابین كراوه . بە پیێ سەرژمێری فەرمیش رۆژانە 2500- 3000 زیارەتکار دەگەنە شاری هەولێرو دوای پشوو وەرگرتن بەرێدەكرێن بەرەو شارەکانی نەجەف و کەربەلا بریاریشە ئەم پرۆسەیە تاوەکو شەشی نۆی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت …