سەرۆکی حکومەتى هەرێم ڕەزامەندیدا بە دروستکردنى نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە مەخموور

سەرۆکی حکومەتى هەرێم ڕەزامەندیدا بە دروستکردنى نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە مەخموور

سەرۆکی حکومەتى هەرێم ڕەزامەندیدا بە دروستکردنى نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە مەخموور

ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پێویستی زۆری ناوچەکە بە پڕۆژەکە، ڕەزامەندیدا بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای مەخموور.

لەئێستادا ڕووبەڕی 15 دۆنم زەوى لە پارچەی ژمارە (2981/1 کەرتی 7 مەخموور) تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەکە، دواى جێبەجێکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانى بەناوکردنی پارچە زەویی تەرخانکراو بەناوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەبێ بەرامبەر بودجەی دروستکردنى پڕۆژەکە دەگرێتە ئەستۆ، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕاسپاردراوە کاری پێویست ئەنجام بدەن.