تۆڕی هه‌نگه‌وانانی كوردستان _ هه‌ولێر له پێشبڕكێی شانزده‌هه‌مینی هه‌نگه‌وانانی ئاسیا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا
تۆڕی هه‌نگه‌وانانی كوردستان _ هه‌ولێر له پێشبڕكێی شانزده‌هه‌مینی هه‌نگه‌وانانی ئاسیا پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31- 8- 2023، له دیوانی پارێزگا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی سه‌ید هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر، پێشوازیان له شاندی تۆڕی هه‌نگه‌وانانی كوردستان كرد، كه به‌شێكیان له پێشبڕكێی شانزده‌هه‌مینی هه‌نگه‌وانانی ئاسیا به‌شداریان كردبوو ، كه ئه‌مساڵ له وڵاتی سعوودیه به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هه‌نگه‌وانانی كوردستان – شاری هه‌ولێر پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
له دیدارێكدا پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستخۆشی لێ‌كردن و ستایشی كردن بۆ ئه‌و پله‌یه‌ی كه به ده‌ستیان هێناوه.
له‌به‌رامبه‌ردا تۆڕی هه‌نگه‌وانانی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و شانازییانه كرده‌وه كه له تایبه‌تمه‌ندێییه‌تی هه‌نگوینی كوردستان و هه‌ولێر به‌دی ده‌كرێت، دا‌واشیان كرد كه‌وا ده‌رفه‌تی زیاتریان بۆ فه‌راهام بكرێت، تاكو هه‌نگوینی هه‌ولێر و كوردستان زیاتر به وڵاتانی جیهان ئاشنا بكه‌ن .