تیپی لاوانی شاوێس بوونە پاڵەوانی سێزدەهەمین خولی پاڵەوانیەتی لاوانی هەولێر

تیپی لاوانی شاوێس بوونە پاڵەوانی سێزدەهەمین خولی پاڵەوانیەتی لاوانی هەولێر

تیپی لاوانی شاوێس بوونە پاڵەوانی سێزدەهەمین خولی پاڵەوانیەتی لاوانی هەولێر

شەو پێنجشەممە 31-8-2023 لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بەختیار فەرهاد راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وەزش و لاوان و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێرو ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و هەوادارانی وەرزشی لە یاریگای نێودەوڵەتی فرەنسۆ هەرێری یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی لاوانی هەولێر لەنێوان تیپی لاوانی ناوەندی شاوێس و ناوەندی قوشتەپە بەڕێوە چوو …
پاڵەوانیەتییەکە لەسەر ئاستی وەرزشوانانی لاوانی هەولێر رێکخرا بوو، تێدا سێزدە ناوەندی وەرزش و لاوانی سنوری پارێزگای هەولێر تێدا بەشداربوون و دوای پێشبرکێەکی زۆری وەرزشی ناۆەندی شاوێس و ناوەندی قوشتەپە گەیشتنە کۆتایی یاری پاڵەوانیەتییەکەو لە دوو گێمی یاری بەهێزدا تیپی لاوانی شاوێس توانیان گرەوی یاریەکە ببەنەوەو بوونە پاڵەوانی خولی سێزدەهەمینی پاڵەوانیەتی لاوانی هەولێر …
لە کۆتایشدا پارێزگاری هەولێر جامی پاڵەوانیەتیەکەی پێشکەشی تیپی لاوانی شاوێس کردو لەلایەن یاریزانانەوە بەچەپڵە رێزان بەرز کرایەوە