بەردی بناغەی کۆنکریت کردنی چەند شەقامێکى گوندی گردە ڕەشەی گەورە و گەرەکی ئازادی دانرا
به گوژمهى نزیکەى (300 ملیۆن دینار)، بەردی بناغەی کۆنکریت کردنی چەند شەقامێکى گوندی گردە ڕەشەی گەورە و گەرەکی ئازادی دانرا
لە چوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی، ئەمڕۆ شەممە 2023.9.2، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا بە گوژمەى (299 ملیۆن و 168 هەزار و 250 دینار) لە سەر داهاتی ٪ 15ى سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەردى بناغەى پرۆژەی (کۆنکریت کردنی چەند شەقامێک لە گوندی گردە ڕەشەی گەورە و نۆژەنکردنەوە و کۆنکریت کردنی شەقامێک لە گەڕەکی ئازادی) دانرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرى شارەوانى پێنج و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر لە بارەى دەستپێکردنى هەردوو پرۆژە پیرۆزبایی لە هاوڵاتیان کرد و ئاماژەی بەودا کۆنکرێتکردن و نۆژەنکردنەوەى ئەم شەقامانە جگە لەوە ئاسانكارییەكی زۆر باش پێشکەش بە دانیشتووانی گوندەى گردە ڕەشەى گەورە دەکات، گرفتی زۆرى هاوڵاتییانیش لەو گوندە چارەسەر دەكات و بە هەزاران ماڵ لێی سوودمەند دەبن، ئومێدیشی خواست پڕۆژەکان لە ماوەى دیاریکراوى خۆیاندا تەواو بکرێت.
پارێزگارى هەولێر هەروەها تیشکى خستە سەرئەوەى سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکرێن و گوتیشى: "بەپێى ئیمکانیاتى بەردەست لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا و بودجەى تایبەت و داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان، لە بەرنامەماندایە زۆرترین پڕۆژەى خزمەتگوزاریی بگەێنین بە هەموو ئەو شوێنانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە".