لە هەولێر ... یادی دۆستی گەلی کورد زیگفرید مارتش، ناسراو بە زیگی بارزانی کرایەوە

لە هەولێر ... یادی دۆستی گەلی کورد زیگفرید مارتش، ناسراو بە زیگی بارزانی کرایەوە

لە هەولێر ...
یادی دۆستی گەلی کورد زیگفرید مارتش، ناسراو بە زیگی بارزانی کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2023.9.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەشداری لە مەراسیمی یادی دۆستی گەلی کوردستان زیگفرید مارتش، ناسراو بە زیگی بارزانی کرد، کە ناوبراو یەکێک بووە لە دۆستە ڕاستەقینەکانی گەلی کورد و لەدوای ڕاپەرینە مەزنەکەی ساڵی 1991 بەکردار و ‌پراکتیک لە ھەموو بوارەکاندا ھاوکاری و پاڵپشتی زۆری پێشکەش بەگەلی کوردستان کردووە و ھەر لەسەرەتاوە ھاوکاری مرۆیی گەیاندووەتە هەرێمی کوردستان، ھەروەھا پشتگیری تەکنیکی بۆ ئەنجامدانی یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 1992 کردووە و لەبەر خۆشەویستی و رێزگرتن لە خەباتی گەلی کورد و سەرۆک مسعود بارزانی ناوی لەخۆی ناوە (زیگی بارزانی).

جێگەی باسە، زیگفرید مارتش زیگی بارزانی لە 1990 تاوەکو 2000 ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی نۆڕدڕاین ڤێستفالن بووە لەئەڵمانیا و یەکێک بووە لەو سیاسیانەی بەردەوام سەردانی کوردستانی کردووە و لە نێوان 2004 بۆ 2014 لە هەولێر نیشتەجێبوو و ناوەندی کەلتووری ئەڵمانی دامەزراندووە و ھەرخۆشی بەرپرسی ناوەندەکە بووە، ھەروەھا ھەوڵی سەرکەوتوانەی داوە بۆ دروستکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا و کوردستان و پاڵپشتیەکی گەورەی پرۆسەی ڕیفراندۆمی کوردستان لەساڵی 2017 و چالاکانە لە نێوەندە جیاوازەکاندا کەمپینی پشتگیری کردووە و لە 15-02-2022 کۆچی دوایی کردووە و بەکۆچی دوایی کوردستان دۆستێکی گەورە و بەوەفای لەدەستدا، ھەڵوێستە دۆستایەتیەکانی بەرامبەر گەلی ستەمدیدی کوردستان ھەتا ھەتایێ لە دڵ و بیر و ھەستی ھەموو کوردستانیەک دەمێنێتەوە.