بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری هەولێر، شاندێک سەردانی شارى ناشڤیل دەكات

بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری هەولێر، شاندێک سەردانی شارى  ناشڤیل دەكات

بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری هەولێر، شاندێک سەردانی شارى ناشڤیل دەكات

دواى ئەوەى ئەنجوومەنی شارەوانیی ناشڤیل بە زۆرینەی دەنگ، شاری هەولێری وەك دەستەخوشك پەسند كرد، بە مەبەستی پەرەپێدانی پێوەندییەکان و واژووکردنی رێککەوتنى دەستەخوشکى نێوان هەولێر و ناشڤیل، ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.9.3، شاندێكی پارێزگای هەولێر بە سەرۆكایەتیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەرەو شارى ناشڤیلی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەڕێکەوتن، لە سەردانەکەیاندا چەندین دیدار و چاوپێكەوتنیان دەبێت لەگەڵ كەسایەتی و گەورە بەرپرسانی وڵاتەکە.

جێگەى باسە، بەواژووکردنى ئەم ڕێککەوتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، دەبێتە دەیەمین دەستەخوشكی شاری ناشڤیل لە جیهان و یەكەمین شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە دەستەخوشكبوونی هەردوو شاری هەولێر و ناشڤیل، رۆڵێكی گەورە لە بەرەوپێشچوونی پێوەندییە كولتووری، شارەوانی، پەروەردە، تەندروستی، هونەری و وەرزش و سێكتەرەكانی تری نێوان هەردوولادا دەگێڕێت، زیاتر لە 25 هەزار كورد لە ناشڤیل دەژین، لە دەستەخوشكبوونی هەولێر و ناشڤیل سوودمەندی یەكەم هاووڵاتییانە، جگە لەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش دەباتە قۆناغێكی تر.