پڕۆژه‌ی (كێبڕكێی توێژینه‌وه‌ی ناوازه) راگه‌یه‌ندرا
پڕۆژه‌ی (كێبڕكێی توێژینه‌وه‌ی ناوازه) راگه‌یه‌ندرا
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئه‌یلوولی 2023)، به ئاماده‌بوونی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و دكتۆر عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولره‌زاق بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و به‌شێك له سه‌رۆك زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی مامۆستایانی زانكۆ و توێژه‌ران، پڕۆژه‌ی كێبڕكێی توێژینه‌وه‌ی ناوازه به‌هاوبه‌شی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی راگه‌یه‌ندرا.
ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتی بوون له (زانستی مرۆیی، زانستی ته‌كنه‌لۆژیا، زانستی ته‌ندروستی، زانستی ئابووری و كارگێری، زانستی ژینگه‌یی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا)، له رۆژی 5-9-2023 تاكو 5-11-2023 توێژینه‌وه‌كان وه‌رده‌گیرێن.
له مه‌راسیمێكدا ئاماده‌بووان گرنگی راگه‌یاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یان روونكرده‌وه، توێژه‌رانیشیان هاندا كه به‌ره‌و رووی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه بێن و هه‌ردوو ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی دواتر به گرنگییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه زانستیه‌كان ده‌كه‌ن و پاداشتی ماددیش بۆ توێژه‌ران ئاماده كراوه.