هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵ و زێرابه‌كان ده‌ستیپێكرد
هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵ و زێرابه‌كان ده‌ستیپێكرد
به ئاماده بوونی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ژینگه و ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی ژینگه پارێزی، هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵ و زێرابه‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.
ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، به‌رگرتنه له دروستبوونی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوه، كه له وه‌رزه‌كانی پایز و زستان نزیك ده‌بینه‌وه و كه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، پێویست به‌وه ده‌كات زووتر ئاماده‌كارییه‌كان بكرێن.
له‌میانه‌ی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له رێگه‌ی تیمه‌كانی ژینگه‌ی هه‌ولێر و رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه زێرابه‌كان به پاكی رابگرن و پاشماوه‌كان فڕی نه‌ده‌ن نێوی، چونكه ره‌نگه به‌هۆی ئه‌وه‌وه رووداوی نه‌خوازراوی هاوشێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستبوونی لافاو دروست بێت.
دووپاتیشكرایه‌وه، كه هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌واوی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.