ئێوارە ئاهەنگێک بۆ یەکتر ناسینی شاندی پارێزگای هەولێر و بەرپرسانی ناشفیل و ویلایەتی تێنسی ڕێکخرا
ئێوارە ئاهەنگێک بۆ یەکتر ناسینی شاندی پارێزگای هەولێر و بەرپرسانی ناشفیل و ویلایەتی تێنسی ڕێکخرا
بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جۆن کوپەر، مایەری شاری ناشفیل و حیکمەت بامەڕنی، بەرپرسی لقی7ی ئەمریکای پارتی و تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و شاندی هەردوولا و ژمارەیە لە سیاسەتوان و بەرپرسانی ئیداری و چەند ئەندامێکی تازە هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی شاری ناشفیل، شارەداری ناشفیل بە مەبەستی یەکتر ناسینی شاندی پارێزگای هەولێر لەگەڵ کاربەدەستانانی شارەکەیان و ویلایەتی تێنسی ئەمریکا، ئێوارە ئاهەنێکی یەکترناسینی ڕێکخست.
لەئاهەنگەکەدا، چەندین وتار پێشکەش کران و تێیدا باس لە پشتیوانى ئەمریکاى بۆ هەرێمى کوردستان و کرانەوەى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستان و هاوكارى و پشتگیریى و پشتیوانى ئهمهریكا لە هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە شەڕى دژ بە تیرۆرستانى داعش کرا و بهردهوامیى پشتگیریى ئەمریکاش بۆ ههرێمى كوردستان به پێویست زانرا لە پێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.