لە بارەى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى دەستەخوشکى هه‌ولێر و ناشڤیل کۆبوونەوەیەکى هاوبەش بەڕێوەچوو

لە بارەى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى دەستەخوشکى هه‌ولێر و ناشڤیل کۆبوونەوەیەکى هاوبەش بەڕێوەچوو

لە بارەى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى دەستەخوشکى هه‌ولێر و ناشڤیل کۆبوونەوەیەکى هاوبەش بەڕێوەچوو

شەممە 2023.9.9، دوا بەدواى واژۆکردنى ڕێککەوتنامەى دەستەخوشکى هه‌ولێر و ناشڤیل، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا و بژاردەیەک لە ڕەوەندى کوردستانى و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگامەدەنى و خۆبەخشان و هاوڵاتیانى ئەمریکا، کۆبوونەوەیەک لەبارەى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى دەستەخوشکى هه‌ولێر و ناشڤیل بەڕێوەچوو و تێدا چەندین پانێل لە بارەى ڕێککەوتنامەکە پێشکەشکرا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا سەبارەت بە گرنگى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى دەستەخوشکى نێوان هه‌ولێر و ناشڤیل کە ئامانج لێى بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستانە لە بوارەکانى (کەلتوورى، فەرهەنگى، ئابوورى، گەشتیارى، بازرگانى، وەبەرهێنان)ەوە، وێڕاى پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و هاوشاریانى هەولێر و ناشڤیڵ، سوپاسى هەموو ئه‌و لایه‌نانه‌شى کرد كه‌ هۆكاربوونه‌ بۆ لە یەکتر نزیکردنەوە و داڕشتنى پڕۆژەى ده‌سته‌ خوشكی نێوان هه‌ولێر و ناشڤیڵ، هەروەها سوپاسى هەوڵ و ڕۆڵى کاریگەری ڕه‌وه‌ندی کوردستانى و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە واشنتۆن و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکی و دۆستانی کوردستانى کرد، کە بەردەوام لەو پێناودا لە هەوڵى بەردەوامدابوونە.