پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی لە "فرێدی ئۆکۆنێڵ" مایەرى هەڵبژێردراوى شارى ناشڤیڵ دەکات
پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی لە "فرێدی ئۆکۆنێڵ" مایەرى هەڵبژێردراوى شارى ناشڤیڵ دەکات
بەناوى خوداى گەورە و میهرەبان
بهبۆنهی ههڵبژاردنی بەڕێز "فرێدی ئۆکۆنێڵ" وهك مایەرى شارى ناشڤیڵ، گهرمترین پیرۆزبایی ئاراستهی بەڕێزیان و تەواوى هاوڵاتییانى شارەکە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە کارەکانیدا، هەروەها زۆر سوپاسى بەڕێز "جۆن کووپەر" مایەرى پێشووى شارەکە دەکەین کە لە ماوەى ڕابردوودا لە دەرەنجامى بە یەکەوە کارکردنمان واژووکردنى ڕێککەوتنامەى دەستەخوشکى هەولێر و ناشڤیڵ هاتە بەرهەم.
دووبارە پیرۆزبایی لە مایەرى هەڵبژێردراوى ناشڤیڵ دەکەین بە بۆنەى دەست بەکاربوونى و هەروەک چۆن لە چوارچێوەى سەردانەکەمان و دیدارمان لەگەڵی جەختمان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆستایەتی نێوانمان و بەرەوپێشبردنى ڕێککەوتنامەى هەولێر و ناشڤیڵ کردەوە، جارێکى تر پابەندبوونى خۆمان بەڕێککەوتنامەکە بە ئامانجی هاندان بۆ لێکتێگەیشتن، نیازپاکی و دۆستایەتی لە رێگەی ئاڵوگۆڕی هاووڵاتییان، بیرۆکە و زانیاری لە بوارەکانی کولتوور، پەروەردە، یاسا، چاودێری تەندروستی، سەرکردایەتی کۆمەڵگا، حکومڕانی خۆجێی، خوێندنی باڵا، تەکنەلۆژیا، زانست، کار و بازرگانی، وەرزش و بوارەکانی دیکە کە جێگەی بایەخی هەردوولامانە دووپات دەکەینەوە.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2023.9.16