هەولێر: مەراسیمی دەستبەکار بوونی کونسولی نوێ ئەمریکا بەرێوە چوو
هەولێر: مەراسیمی دەستبەکار بوونی کونسولی نوێ ئەمریکا بەرێوە چوو
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 19-9-2023 بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ژمارەیەك لە وەزیرانی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی هەرێمی کوردستان و کونسول و دبڵۆماتکارانی وڵاتانی بیانی، مەراسیمی کونسوڵخانەی ئەمریکی بە بۆنەی دەست بەکاربوونی کونسولی نوێ گشتی ئەمریکا لە هۆتێل دیڤان بەرێوەچوو،…
لەو مەراسیمەدا کونسولی گشتی ئەمریکا لە وتاری بەخێر هێنان جەختی کردەوە کە پەیوەندییەکانی ئەمریکاو گەلی کورد پتەوەو هەر بە پتەوی دەمێنێتەوە، باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە ئەمریکا گەورەترین کونسولخانەی خۆی لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە …
شایەنی ئاماژە بۆکردنە گۆڕینی کۆنسوڵی ئەمریکا پەیوەندیی بەو سیستەمە پەیڕەوکراوە هەیە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە پەیڕەو دەکرێت …