هەولێر: بەرێوەچوەنی رێ و رەسمی کردنەوەی کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی
هەولێر: بەرێوەچوەنی رێ و رەسمی کردنەوەی کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلیکی
ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 20-9-2023 بە ئامادەبوونی فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەیی وەبەرهێنان و دکتۆر عەبدولفەتاح بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو پێکهاتەو شاندێک لە پیاوانی ئاینی و ئۆلی وەزارەتی ئەوقاف و مەتران کلدانە کاسۆلیکەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە دبلۆماتی وڵاتان و ئەکادیمست و رۆشنبیران و کەسایەتییەکان،
لە رێ ورەسمێکی شایستەدا کتێبخانەی ڤیژن لە زانکۆی کاسۆلکی لە عەنکاوە کرایەوە …
شایەنی باسە کتێبخانەی ڤێژن بەدیزانێکی مۆدێرن بونیادنراوەو تایبەتمەندی ئەم کتێبخانەیە ئەوەیە کە کراوە دەبێت بۆ سەرجەم قوتابیانی زانکۆو زانستخوازانی هەرێمی کوردستان و عێراق …
کتێبخانەکە بەسەرچاوەی ئەکادیمی و زانستی زمانە زیندووەکان دەوڵەمەندکراوە و کتێبخانەکە لە پلانی داهەیە 20000 کتێبی هەمە جۆر لە زانستە گشتییەکان بخاتە خزمەت سەردانیکەرانی …