پارێزگارى هەولێر، لە زانکۆى پۆلۆتەکنیکى هەولێر پیشانگایەکى تایبەتى بە هەلى کار کردەوە
پارێزگارى هەولێر، لە زانکۆى پۆلۆتەکنیکى هەولێر پیشانگایەکى تایبەتى بە هەلى کار کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.9.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و سەرۆکى زانکۆى پۆلۆتەکنیکى هەولێر و کونسڵى ئەڵمانیا لە هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیان، پیشانگایەکى هەلى کارى لە ژێرناونیشانى" ستێپێک بەرەو بەدیهێنانى ئاواتى کار" کردەوە، کە لەلایەن زانکۆى پۆلۆتەکنیکى هەولێر بە هەماهەنگى ڕێکخراوى خۆراکى جیهانى و پاڵپشتى دارایی وەزارەتى هاوکارى ئەڵمانى لە پێناو گرنگیدان بە پەرەپێدانى کارامەیى لاوان سازکرابوو.
دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر دەست خۆشى لە سەرۆکى زانکۆ و ڕاگر و مامۆستایانى کولێژى پۆلۆتەکنیکى هەولێر و قوتابیان و سەرپەرشتیارانى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.