پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامێکى 30 مەترى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامێکى 30 مەترى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامێکى 30 مەترى بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2023.9.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامێکى 30مەترى لەگەل ئاوەرۆی لولەیی بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی (370 ملیۆن دینار) بە شێوەی بەلێندەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

پارێزگارى هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە و کەم و کوڕى و پێداویستیەکانى کۆڵیەوە و دەستخۆشی لە ئەندازیاران و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد.